لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە ڕاوێژکارێکى سەربازیى کەنەدا کوژرا

0

نوچەنێت.nrt:
ڕاوێژکارێکی سەربازیی کەنەدی لە میحوەری باشیک لە لایەن پێشمەرگەوە کوژرا و ٢ ڕاوێژکاریش بریندار بوون و وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت ئەم ڕووداوە کاریگەری لەسەر هەڵوێستی کەنەدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان نابێت

شەوى ڕابردوو ٦ى ئازارى ٢٠١٥ ڕاوێژکارێکى سەربازیى کەنەدا لەلایەن هێزى پیشمەرگەوە کوژرا و دوو ڕاوێژکارى تریش برینداربوون. ڕووداوەکەش بەهۆى نەبوونى هەماهەنگییەوە بووە لەگەڵ هێزى پێشمەرگە.

هەڵگورد حیکمەت بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرى وەزارەتى پیشمەرگە بە nrt ڕاگەیاند: ئەو ڕووداوە کاتێک ڕوویداوە، کە چوار ڕاوێژکارى سەربازیى کەنەدا بەبێ ئاگادارى و هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە و بە ئۆتۆمبێلێک چوونەتە میحوەرى باشیک.
بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرى وەزارەتى پیشمەرگە ئەوەشى وت “لەلایەن پیشمەرگەوە داوا لە سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکان کراوە ڕابوەستن، بەڵام ئەوان گوێیان بەداواکارییەکە نەداوە و دواتر تەقەیان لێکراوە و سیانیان بریندارکراوە”.
هەڵگورد حیکمەت ئاماژەى بەوەشدا: ئەمڕۆ یەکیک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەى هەولێر گیانى لەدەستداوە.
لاى خۆشیەوە سوپاى ئەمەریکا بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەو ڕاوێژکارە بەهەڵە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە کوژراوە.

وەزارەتى پێشمەرگە راشیگەیاندوە: ئەم ڕووداوە کاریگەرى لەسەر هەڵوێستى کەنەدا بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان نابێت.

ئەو سەربازە کەنەدییە ناوى ئەندریو جۆزێف دۆیرۆن ەو لە مانگى ١٠ ى ساڵى ڕابردووەوە لە چوارچێوەى هێزیکى تایبەتى ٦٩ کەسیدا ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کراوە.
کارى ئەو هێزە ئەنجامدانى مەشق و ڕاهێنان بووە بە هێزەکانى پێشمەرگە، لەگەڵ دەسشتنیشانکردنى بنکە و شوێنى چەکدارەکانى داعش بۆ ئامانجى فڕۆکەکانى هێزى ئاسمانیى کەنەدا لەسەر زەوى.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com