ژمارەی ئەڵمانییەكانی ناو داعش بووەتە چەند؟

0

نوچەنێت-ZDF

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشكرای دەكات كە ژمارەی ئەو ئەڵمانییانەی چوونەتە ریزەكانی داعش بووەتە 650 كەس.

تۆماس دی میزیر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی زێد دی ئێفی ئەو وڵاتە ئاشكرای كردووە كە ژمارەی ئەڵمانییەكانی ناو داعش نزیكەی هاوتایە لەگەڵ هەریەكە لە فەرەنسی و بەلجیكییەكانی ناو ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە.

میزیر ئاشكرای كردووە كە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا زانیاری زۆریان لەسەر نێوەندە ئیسلامییەكانی ئەو وڵاتە كۆكردۆتەوە و بە وردیش شوناسی ئەو ئەڵمانییانەی لەلایە كە چوونەتە ناو داعش.

بە وتەی ئەو وەزیرە ئەڵمانییە ئێستا ئەو وڵاتە چاودێری 1000 مسوڵمانی ناو وڵاتەكەی دەكات كە دەزگا هەواڵگرییەكان وەك “مەترسیدار ” ناساندوویانن.

تا ناوەڕاستی مانگی یەك ئەمساڵ ژمارەی ئەڵمانییەكانی نا داعش 600 كەس بوون، بەپێی زانیارییەكانیش سێ‌ مانگی رابردوو رێژەی رووكردنە ریزەكانی داعش بەرەو زیادی چووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com