نوچه نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیبلۆماسى ئه‌وروپى ئاشكراى ده‌كه‌ن، له‌باشوورى سوریا چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكى حوسییه‌كان هه‌یه، له‌و مه‌ڵبه‌ندانه له‌لایه‌ن حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانه‌وه مه‌شق به حوسییه‌كان ده‌كرێت”.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له ئاژانسى هه‌واڵى ئیتاڵى بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌باشوورى سوریا چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكى مه‌شقى سه‌رباز حوسییه‌كان هه‌یه، له‌و مه‌ڵبه‌ندانه چه‌كدارانى حوسى مه‌شقى سه‌ربازییان پێ ده‌كرێت. مه‌ڵبه‌نده‌كانیش له‌لایه‌ن حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن. سه‌رچاوه‌كانى دیبلۆماسى ئه‌وروپى ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، مه‌شقى ئه‌و چه‌كدارانه حوسى له رێگاى به‌شداربوونیان ده‌بێت له‌و جه‌نگانه‌ى كه‌له سوریاوه ده‌كرێن و دواتریش كه ئاماده ده‌بن ره‌وانه‌ى یه‌مه‌ن ده‌كرێنه‌وه. ئه‌وه‌ش روون ده‌كه‌نه‌وه حكومه‌تى سوریا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ى حوسیه‌كانه‌وه نییه.
” ئێران له‌سوریا مه‌شق به حوسییه‌كان ده‌كات”
0
Share.