نوچه نێت
دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌یشتنه شوێنه‌وارى نه‌مرود، توێژه‌رێكى به‌ناوبانكى عێراق داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات به‌هاناى شارستانیه‌تى میزۆپۆتامیاوه بێن و پێشنیاریش ده‌كات هێزێكى تایبه‌ت بۆ پاراستنى ئه‌و شوێنه‌وارانه دابمه‌زرێت.
ئه‌مرۆ باسم محه‌مه‌د حه‌بیب توێژه‌رى به‌ناوبانگى عێراقى، له بوارى مێژووى كۆنى عێراق، له‌رێگاى چه‌ند ده‌زگایه‌كه‌وه بانگه‌وازێك بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بڵاو ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات به هاناى شارستانیه‌تى عێراقى كۆن بكه‌ون كه به‌شارستانیه‌تى میزۆپۆتامیا ناسراوه. ئه‌م داواى باسم حه‌بیب له‌كاتێك دێ كه دوێنى چه‌كدارانى داعش له شارۆچكه‌ى مێژوویى نه‌مرود بوون و ده‌ستیان به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كان داگرتبوو، پێشتریش له‌موسڵ زۆربه‌ى شوێنه‌واره‌كانیان تێك دابوو. ئه‌م توێژه‌ره ده‌ڵى هێزه‌كانى عێراق ناتوانن پارێزگارى له شوێنه‌واره‌كان بكه‌ن، بۆیه پێشنیار ده‌كات هێزێكى تایبه‌ت به پاراستنى ئه‌و شوێنه‌وارانه دابمه‌زرێت كه میراتى سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تییه.