نوچەنێت.ههولێر:
فوئاد مەعسوم،سەرۆك كۆماری عێراق پێشنیوەرۆی ئەمرۆ بەسەردانێك گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و لەگەڵ محەممەد فەرەج ئەمینداری ئەوحیزبە كۆبویەوە.
لە كۆبونەوەكە بارودۆخی عێراق بە گشتی و ناوەخۆی كوردستان تاوتوێ كراو و دوای تەواو بوونی كۆبونەوەكەش سەرۆك كۆمار و ئەمینداری یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو.
لاى خۆیەوە محەممەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو وتی: ماوەی 10 ساڵە كێشە لەسەر نەوتو بودحەو چەند پرسێكی تر لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە،بۆیە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەئاسانی چارەسەرناكرێت.
ئەمیداری یەكگرتوو رایگەیاند بەغدا بڕینی قوتی هاووڵاتیانی كردووە بەفشاری سیاسی، كە ئەوەی بەسیاسەتێكی هەڵە ناوبرد.