نوچە.نیت
نەرمین قادر خەریکە دەمریت
لۆلان کچی هونەرمەند نەرمین قادر رایدەگەیەنیت کە باروو دۆخی ژیانی خۆیی دایکی بەرەو خراپی دەروات تەندرستی دایکی زۆر خراپەو خەریکە دەمرێت .
لۆلان لە لێدوانێکدا راگەیاند، “بارودۆخی تەندروستی دایکم زۆر خراپە، جگە لەوەش ژیانمان لە هەولێر زۆر ناخۆشە لەریگەی میدیاکانەوە باسمان کردووە، بەڵام هیچ کەسێک وەلامان ناداتەوە.
ئەو ووتی: ئەمە دوا پەیامە منە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەنێرم، ئەگەر فریامان نەکەون دایکم دەمرێت.
شایەنی باسە لۆلان ئازاد، هاوکات ئەکتەرەو دەرچووی بەشی سینەمای کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرە.