تەنھا وڵاتی ئەڵمانیا ئامادەی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی بریندرانی پێشمەرگە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ەڵێت، ھاوکاریکردنی وڵاتانی ھاوپەیمان بۆ ناردنی چەک بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوامی ھەیە،بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو قۆناغە تێپەڕبکات بۆ قۆناغی چەکدارکردنی ھێزی پێشمەرگە،تەکیدیش دەکاتەوە،تا ئێستا تەنھا وڵاتی ئەڵمانیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی بریندرانی ھێزی پێشمەرگە.

عەمید ھەڵگورد حیکمەت،بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە”میکانیزمێک دانراوە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ناردنە دەرەوەی ئەو پێشمەرگانەی لەشەڕی داعش برینداربوونە و رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن کە تاوەکو ئێستا بۆ چەند وڵاتێک رەوانە کراون،لەوانە تورکیا، ئەردەن و ئەوانەی تاوەکو ئێستاش لەدەرەوەی وڵات چارەسەریان بۆ کراوە ھەموو لەسەر خەرجی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە”.

ناوبراو وتیشی”کاتێک وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ چارسەرکردنی بریندارانی پێشمەرگە دەربڕی و لەئێستایشدا نزیکەی ٢٠پێشمەرگە ھەیە کە بڕیارە لیژنەیەکی پزیشکی ئەڵمانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و بۆئەوەی بیانبەن بۆ ئەڵمانیاو چارەسەریان بکەن”.

بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی کردەوە”وڵاتی ئێران تاوەکو ئێستا ھیچ بریندارێکی پێشمەرگەی چارەسەر نەکردووە و خۆشحاڵدەبین ئەگەر ئەو کارە بکەن، چونکە لەھەرێمی کوردستان نزیکە بۆ ئەوەی بریندارەکانی بۆ رەوانە بکەین، بەڵام پێویستی بەئالیەتێکی گونجاو ھەیە و تاوەکو ئێستاش دیار نیە حکوومەتی ھەرێم دوای لە ئێران کردووە یاخود نا”.

عەمید ھەڵگورد حیکمەت راشیگەیاند”ناردنی چەک لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمان بەردەوامی ھەیە و ئێمە دەمانەوێت جۆری ھاوکاری لەڕووی چەکەوە بگۆڕدرێت بۆ چەکدارکردنی ھێزی پێشمەرگە تەنھا ھاوکاریکردن نەبێت؛ لەئێستادا ھەشت وڵاتی ھاوپەیمان نوێنەرایەتیان لەھەرێمی کوردستان ھەیە و٦٠ وڵات لەوھاوپەیمانیەتی شەڕی داعش بەشدارن و ھەر وڵاتێک ھاوکاری ھەرێم بکات لەرێگەی ئەو ھەشت وڵاتە دەبێت”.

ھەروەھا وتیشی”لەئێستادا ئێمە لەسەروبەندی ئەوەداین قۆناغی مەشق وراھێنان بەھێزی پێشمەرگە بگوازینەوە بۆ قۆناغێکی دیکە کە لەئێستادا ماوەی سێ ھەفتەیە پێشمەرگە بەشێوەی فەسیل مەشقی پێدەکرێت ودوای کۆتایی ھاتنی ئەو خولەی مەشق وراھێنان لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمان قسەمان کردووە کە بەشێوەی فەوج مەشق بەھێزی پێشمەرگە بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com