نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بارزانی بڕیاری داوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنریت لەسەر رووداوی هەڵکوتانە سەر کەمپی کوردانی رۆژهەڵات لە لایەن ئاساییشەوە لە شاری کۆیە.
فواد حوسێن،سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وتیشی، پێکهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو رووداوەی ھەڵكوتانە سەر كەمپی كوردانی رۆژھەڵات، کە لەلایەن ئاساییشەوە لە شاری كۆیەوەیە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوەیە لە رووداوەكە و گەیشتنە بە راستییەكان لە زووترین كاتدا.