شێخ جەعفەر هەڕەشە لەهەندێك كەسی ناو یەكێتی دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

شێخ جەعفەر،هەڕەشە لەخەڵكێكی ناو حیزبەكەی دەكات و دەڵێت، ئەوانەی بە من دەڵێن بوەتە پارتی بۆ لەحزەیەک لە خەویشدا نابینن لە یەکێتی داببڕێم ، هەتا بمێنم بەرگری لە یەکێتی ناو یەکێتی دەکەم.

شێخ جەعفەر شێخ موستەفا،ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پۆستێكدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی بەناونیشانی(وەڵامێک لە شێخ جەعفەرەوە بۆ سەرجەم یەکێتیە دڵسۆزەکان)بڵاوكردوەتەوە نوسیویەتی”ئەوانەی بە من دەڵێن بوەتە پارتی بۆ لەحزەیەک لە خەویشدا نابینن لە یەکێتی داببڕێم ، هەتا بمێنم بەرگری لە یەکێتی ناو یەکێتی دەکەم“.

ناوبراو راشيگەیاندوە”یەک شت دەڵێم بە رونی بۆم بڵاو بکەنەوە کوردی خۆمان ‘دەڵێت بەرد لە جێی خۆی سەنگیە ‘ ن پێویستم بەوە نیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بچم،پێویستم بە هیچ شتێک نیەو بۆیە بە هیچ شتێک هەڵناخەڵەتم! من کە بە خەیاڵما نەهاتوە ببمە ئەندام مەکتەبی سیاسی کە مەرکەزێکی گرنگە،و لە حوکمەتدا ببمە وەزیری پێشمەرگە کە لەوەزارەتی پێشمەرگە گرنگ تر نیەبەڵگەش بۆ ئەمەکۆپی ئە نوسراوەی کە ۲٠۱۱ ناردومە بۆ مەکتەب سیاسی،ئەگەر تامەزرۆی دەساڵات و سامان بومایە ڕێگا زۆربو بیگرمە بەر بە درێژای ۲ کابینە وەزیری پێشمەرگە بوم تەحەدا ئەکەم بڕۆن بۆ چاودێری دارای تەنها یەک دینار ! ، یەک فیشەک ، یەک تفەنگ تەنانەت یەک بەتانیش لە ماوەی دەسەڵاتی مندا ونبوبێت من هەرگیز پێویستم بە هیچ نەبوە جگە لە خۆ فیداکردن بۆ خاک و خەڵک“.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەشڵێت”من بەرگری لەیەک ریزی کورد دەکەم جا کێ پێی ناخۆشە با بڕوات یەکتری بکوژێت ، من فیشەک بە کوردەوە نانێم فیشەک دەنێم بەو کەسەی کە هەرەشەیە بۆ سەر دەسکەوتەکانی کورد، فیشەک بە کوردەوە نانێم بۆ دەسەڵاتو کورسی هیچ کەسێک!“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com