نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6-3-2015 سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له شێخ د.رافع ره‌فاعی موفتی عێراق.
له‌و دیداره‌دا بارودۆخی گشتی عیراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، به تایبه‌ت ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی وڵات پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت وكاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر داهاتوی وڵات, هه‌روه‌ك پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی له وڵات‌دا به گرنگ دانرا.
له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌رۆك مه‌عسوم ته‌ئكیدی كرده‌وه، له‌سه‌ر رۆڵی زانایانی ئاینی له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی تائفی و گه‌یاندنی به‌های ئاینی ئیسلامی له بانگهێشتكردن بۆ برایه‌تی و لێبوردن و پێكه‌وژیانی ئاشتیانه له نێوان هه‌مواندا له‌پێناو گه‌یشتی وڵات به كه‌ناری ئارام.
شێخ ره‌فاعی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه خسته‌ڕوو، كه په‌یوه‌سته به‌و هه‌وڵانه‌ی كه زانایان و كه‌سایه‌تی ئاینی ده‌ینێن بۆ پته‌وكردنی پێكه‌وه‌یی و سه‌رخستنی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی له نێوان رۆڵه‌كانی نیشتماندا.