برزۆ مەجید:هەموو کاتێک ئامادەم بچمە بەردەم دادگا
نوچەنێت.تایبەت:
مهكتهبی سیاسی پارتی،به تۆمهتی ئهوهی له ههڵمهتی ههڵبژاردنی ٢٠١٣ ناوی پارتی زڕاندووه و تهشهیری پێیان كردووه، سكاڵای یاسایی لهسهر پهرلهمانتارێكی گۆڕان تۆمار دهكات و پەرلەمانتارانی پارتیش بۆ نوچەنێت دەڵێن، ئاگاداری ئەوە نین.
برزۆ مهجید، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان،لەپەیجی تایبەتی خۆی پۆستێكی بەناونیشانی(پارتی کۆنە کا بەبا دەکات و سکاڵام لەسەر تۆمار دەکات)بڵاوكردوتەوەتەوەو نوسیویەتی”مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر من تۆمار کردووە،بە تۆمەتی ئەوەی گوایە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ٢١ ی ٩ ی ٢٠١٣ ناوی پارتیم زڕاندووە و تەشهیرم پێیان کردووە“.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت”سەروەربوونی یاسا و دەستوەرنەدانی حیزب لە دادگاکان دروشم و کارنامەی بزووتنەوەی گۆڕان بووە بە بەردەوام.بۆیە بۆ ئامادەبوونم لەبەردەم دادگا ملم لە موو باریکترە“.
برزۆ مهجید،راشیگەیاندوە”بەڵام ئەوەی پرسیارە ئەوەیە کە بۆچی لەم دۆخە هەستیارەی ئێستای کوردستان و قەیرانەکان و بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەییمان،پارتی دێت ئەم کەیسە دەجوڵێنێت،دەبوو لە جیاتی ئەوە پارتی لە رێگەی فراکسیۆنەکەیەوە لە پەرلەمان دەرگای دادگاکان بگرێت بۆ ساغ کردنەوەی کەیسی ئەو هەموو گەندەڵیانەی کە لە سەردەمی حوکمڕانی ئەواندا کراوە، نەک قسەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ٢ ساڵ پێش ئێستا بکات بە کەیس و بیجوڵێنێت.بۆیە دوپاتی دەکەمەوە کە هەموو کاتێک ئامادەم بچمە بەردەم دادگا.وە ئەگەر ئەمە ئاماژەیەکی سیاسیە ئەوە مەسەلەیەکی ترە“.
نوچەنێت بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی كرد بەچەند پەرلەمانتارێكی پارتی لەوانە(فەرحان جەوهەر،شوان ئەحمەد،فەرسەت سۆفی،ئامینە زیكری)بەڵام هەموویان وتیان ئاگاداری ئەو سكاڵا تۆماركردنەی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەیان نین.
هەروەها نوچەنێت پەیوەندی كرد بە ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی بەڵام مۆبایلەكەی داخراو بوو بەهۆی سەفەركردنی بۆ دەرەوەی وڵات،هەروەها مۆمابیلی حەیات مەجیدیش داخرابوو،دڵشاد شعبانیش وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.