نوچەنێت-عەرەبیە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كەنداو نیگەرانییەكانی خۆیان دەربارەی چالاكییەكانی ئێران لە عێراقدا دەگەیەننە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەدەن كە ئێران مەترسییە بۆسەر ئاسایشی ناوچەكە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئازار وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو لەگەڵ جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە و چەندین دۆسیەی هەرێمییان لەگەڵی باس كرد، كە وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەمیر سعود ئەلفەیسەڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەش لەگەڵ جۆن كیری روونیكردنەوە.
وەك سعود فەیسەڵ باسیكرد یەكێك لە دۆسیەكان مەسەلەی چەكی ناووكی ئێران و مەترسییەكانی ئێران بووە بۆسەر ئاساییشی ناوچەكە. “نیگەرانی خۆمان بۆ كیری روونكردەوە دەربارەی دەستێوەردانەكانی ئێران لە كاروباری عێراق و سوریا و لوبنان”. فەیسەڵ وتی ئێران دەستبەسەر عێراقدا دەگرێت و هانی تیرۆریزم دەدات. جەختیشی كردەوە “ئاساییشی كەنداو بەندە لەسەر ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی”.
دەربارەی سوریاش فەیسەڵ وتویەتی دەبێت هاریكاری ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریا بكرێت.