نوچەنێت.پەیام:
وه‌زیری به‌رگریی توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه و كه‌مپی راهێنانی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
عیسمه‌ت یه‌ڵماز، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پاشان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌زیری به‌رگریی توركیا به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی، كه‌مپی راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له قه‌زای سۆران به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی عیسمه‌ت یه‌ڵماز وه‌زیری به‌رگریی توركیا بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له راهێنه‌ری هێزه‌كانی توركیا بوو كه سه‌رپه‌رشتیی كه‌مپێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
له كه‌مپه‌كه‌دا شاره‌زایانی سوپای توركیا راهێنان له‌سه‌ر چه‌كی پێشكه‌وتوو و ئامێره‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی، به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
پێشتریش له سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوو سه‌ردانی كه‌مپه‌كه‌ی كرد و له نزیكه‌وه شاره‌زایانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.