نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە یادی راپەرینی خەڵکی کوردستاندا رایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی رژێمی سته‌مه‌كار راپه‌ڕینی نه‌كردوە، به‌ڵكو ئامانجێکی دیکەی راپه‌ڕین بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌ره‌وه‌ری کۆمەڵایەتی بوە.
لە راگەیاندراوێکی نوسینگه‌ی رۆژنامەوانی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە،هاتوە” گه‌له‌كه‌مان له‌كاتێكدا یادی راپه‌ڕین دەکاتەوە کە پێشمه‌رگه به‌درێژایی سه‌دان كلیۆمه‌تر روبه‌ڕوبه‌ڕوی دوژمنێكی دڕنده بوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی كوردستانیش له‌دۆخێكی ناله‌باری ئابوری‌دا ژیان ده‌گوزرێنێت، با یادی راپەڕین بکرێتە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە بەدینەهاتون لەوانە چه‌سپاندنی داپه‌ره‌وه‌ری كۆمەڵایه‌تی و به‌نیشتمانیكردنی دامه‌زراوه‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازیی ریشه‌یی” .
ئەوەشخراوەتەڕو “با ساڵیادی راپەڕین بێته مایه‌ی پته‌وكردنی زیاتری ناوماڵی كورد و كاركردن بۆ هێنانه‌دی كۆی ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین، چونكه خه‌ڵكی كوردستان به‌ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی رژێمێكی سته‌مه‌كار راپه‌ڕینی نه‌كرد، به‌ڵكو ئامانجێکی دیکەی راپه‌ڕین چه‌سپاندنی دادپه‌ره‌وه‌ری کۆمەڵایەتی بوە”.
دەشڵێت خه‌ڵكی كوردستانیش ماوەی زیاتر لە ساڵێكه به‌هۆی ململانێكانی هه‌ولێر و به‌غداد، دوچاری دۆخی ناله‌باری ئابوری بونه‌ته‌وه‌و موچه‌خۆران و به‌ڵێنه‌ده‌ران و جوڵه‌ی بازاڕ به‌گشتی زیانی گه‌وره به‌ركه‌وتوه، جگە لەوەش له‌هه‌وڵه‌كانیان كۆڵناده‌ن له‌سه‌ر كۆی ئاسته‌كان”.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات، ئه‌م یاده بكاته وێستگه‌یه‌ك بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی جدی له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و كۆتایهێنان به‌ناهه‌مه‌تییه‌كانیان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌دانه كه له‌ئاستی گیانفیدایی و قوربانیدانیەکانی ئەواندا بێت.