نوچه نێت
په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات به‌پێى پرۆژه نوێیه‌كه‌ى موسائه‌له و عه‌داله، مووچه‌ى خانه‌نشینى به فیدائییه‌كانى سه‌دم حوسێنى سه‌رۆكى پێشووى عێراق ده‌درێت.
هیشام سوهه‌یل سه‌رۆكى لیژنه‌ى موسائه‌له و عه‌داله له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات كه به‌پێى پرۆژه یاسایه‌كى نوێى موسائه‌له و عه‌داله، كه تازه نێردراوه‌ته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له مادده‌یه‌كدا رێگه به‌پێدانى مووچه ده‌دات به‌و چه‌كدارانه‌ى كه‌له سه‌رده‌مى پێشوو به فیدائییه‌كانى سه‌دام حوسێن ناسرابوون. هیشام روونیشى ده‌كاته‌وه” ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه مووچه به فیدائییه‌كانى سه‌دام بدرێت” له‌كۆتایشدا ده‌ڵێ” مووچه‌كه بۆ فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ره باڵاكان نییه، به‌ڵكو به ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌یه”.