نیویۆرك تایمز: پرۆسەكانی تكریت گرژیەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكان ئاشكرا دەكات

0

نوچەنێت- نیویۆرك تایمز

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی رایگەیاند ، ئەو گرژیەی لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوەی داعش پەردەی لەسەر لاچوو كاتێك رۆژی سێشەممە پەرپرسە عێراقییەكان رایانگەیاند كە ئەوان دژی داعش دەجەنگن لەسەر بنەمای خشتەیەكی كاتی تایبەت بە خۆیان جا ئەمریكا یارمەتیان بدات یان نا.
رۆڵی روو لە زیادی ئێران
رۆژنامە ئەمریكییەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمە لە كاتێكدایە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا دوور خراونەتەوە لە زۆربەی هێرشەكانی عێراق بۆ سەر داعش لە تكریت ، ئەمەش مەترسی زیادبوونی رۆڵی ئێران لە پاڵپشتی كردنی حكومەتی عێراق زیاد دەكات.
هێزەكانی عێراق دووشەممەی رابردوو پرۆسەیەكی هەستیاریان لەرووی سیاسیەوە ئەنجامدا بۆ شكست پێهێنانی ئەندامانی داعش لە شاری تكریتی شوێنی لەدایك بوونی سەدام حسین ، بەبێ‌ وەرگرتنی رەزامەندی یان یارمەتی ئەمریكا وەك ئەوەی بەرپرسان ئاماژەیان پێدا.
هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە دا كە هەتاكو لەو كاتەشدا كە عێراق هەنگاوەكانی یەكەمی هەڵدەگرێت بۆ شەڕێكی گەورەتر بۆ شكست پێهێنانی داعش لە موسڵ ، ئاماژە بەوە دەكرێت كە هاوپەیمانیەكەی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان زۆر لەرزۆكترە لەوەی كە بەرپرسەكان پێشبینی دەكەن .
دڵەڕاوكێی ئەمریكا
بەرپرسە ئەمریكیەكان نیگەرانی خۆیان پیشاندا بەرامبەر رۆڵی دیاری ئێران و هاوپەیمانەكانی لە میلیشیا شیعەكان لە پرۆسەكانی تكریتدا ، سەركردەی میلیشیا شیعەكان رایگەیاند كە لە شەڕی تكریتدا جەنگاوەرەكانیان زیاتر لە سێیەكی هێزەكانی سەر بە حكومەتی عێراق پێكدەهێنن كە ژمارەیان نزیكەی 20 هەزار سەرباز دەبێت ، هەروەها لیوای ئێرانی “قاسم سولەیمانی” پلان داڕێژەر، یارمەتی سەركردەی جەنگاوەرەكان دەدات لە نزیك هێڵەكانی پێشەوەی جەنگ.
بەپێی قسەی پەرپرسانی ئەمریكی شانبەشانی هێزە عێراقیەكان راوێژكار و هێزەكانی پاسدارانی ئێران و تۆپ و ئارپیجی و موشەك و فڕۆكەی بێ‌ فرۆكەوانی هەواڵگری هەن، كە لایەنی ئەمریكی پێی وابوو ئەم پێشڤەچوونە دەتوانێت دابەشبوونی تائیفی دروست بكات كە داعش هەوڵی بۆ دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com