نوچه نێت
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى راپۆرتێكى له‌باره‌ى بارودۆخى ئه‌منى سوریا بڵاوكردۆته‌وه ، به‌تایبه‌تى باسى شارى رقه ده‌كات. راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات داعش دوو كه‌تیبه‌ى سه‌ربازى له ئافره‌تان دروست كردووه. یه‌كه‌میان ناوى كه‌تیبه‌ى خه‌نسایه و دووه‌میش ناوى كه‌تیبه‌ى ئوم ره‌یحانه. ژنه‌كانى ئه‌و دووكه‌تیبه‌یه له‌چه‌ندین ره‌چه‌ڵه‌كى جیاواز پێكاتوون.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌ركى ئه‌و ژنانه پشكنینى
ئافره‌تانه له هه‌ندێك بازگه و شوێنه گشتییه‌كان. له‌گه‌ڵ پێدانى زانیارى له‌باره‌ى
داعشه‌وه به‌ژنان. له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى ئایینى ئیسلام به‌پێى تێگه‌یشتنى داعش. ئه‌و رۆژنامه‌یه روونى كردۆته‌وه وه‌رگرتنى كچان له‌و كه‌تیبه‌یه ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 25 ساڵیش زیاتر نه‌بێت. مانگانه‌ش داعش موچه ئه‌و كچانه ده‌دات كه له 200 دۆلار زیاتر نییه.
رۆژنامه‌كه ناوى ترسناكترین ژنه‌كانى ناو داعشى بڵاوكردۆته‌وه له‌وانه دوو خوشكه جمكه‌كه كه‌ناویان سه‌لما و زه‌هره‌یه به‌ره‌گه‌ز سۆماڵین و ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانیان هه‌یه. ئه‌وان له به‌كارهێنانى كلاشینكۆڤ و نارنجۆك شاره‌زان. دواتریش ژنێكى
دیكه ئوم میقداده به شاژنى ژنانى داعش ده‌ناسرێت و به‌رپرسه له‌هه‌موو ژنه‌كانى ناو داعش. چواره‌م ئه‌و مه‌هاجیره كه به‌رپرسى كه‌تیبه‌ى خه‌نسایه. ئافره‌تێكى دیكه نه‌دى قه‌حتانیه كه له‌ژنان یه‌كه‌م چه‌كدارى سعودیه له‌ناو داعشه. شه‌شه‌م ئوم له‌یسه كه به‌ریتانیه. حه‌وته‌م ئوم حارسه. كه له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌كانى داعش بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌زمانى ئینگیزیش ده‌نوسێ.
حه‌وت ژنه ترسناكه‌كه‌ى داعش بناسه
0
Share.
