نوچەنێت.تایبەت:
ئەیاد عەلاوی داوای لەفراكسیۆنە كوردییەكانی عێراق كردووە، بەشداری ئەو هاوپەیمانییە بكەن، كە بەنیازن لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكیبهێنن،سهرۆكی فڕاكسیۆنی یهكگرتوش دهڵێت،بهومهرجه بهشداری دهكهین ئهو هێزانهی بهشدارن هەستێكی نیشتیمانیان هەبێت و توندڕەو دەمارگیری تائیفی نهبن.
ئەیاد عەلاوی داوای لەفراكسیۆنە كوردییەكانی عێراق كردووە، بەشداری ئەو هاوپەیمانییە بكەن، كە بەنیازن لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكیبهێنن.ئەو هاوپەیمانیتیە لەنێوان سەدر و عەلاوییە. یەكەم شیعاریان ئینقازی عیراقە.
لەوبارەیەوە موسهنا ئهمین سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی:لە راستیدا پڕۆژەیەكە پێویستە دیراسەتی هەموو رووەكانی بكرێت،لەئەسڵدا هاوكاری كردن لەگەڵ هەموو هێزە عێراقیە میانەڕەوەكان و ئەو هێزانەی هەستێكی نیشتیمانیان هەیانە و توندڕەونین و دەمارگیری تائیفیان نیە هاوكاری ئەو هێزانە زەرورەتێكە بۆ ئەوەی عێراق بە ئیستیقرار و ئاسایشەوە بمێنێتەوە لەبەر ئەوە ئێمەش پێشوازی لە هەر هەولێك دەكەین كە خەڵكە باش و میانەڕەوەكانی ناو پەڕلەمان لە سەر پڕۆژەیەك كۆبكاتەوە كە خزمەت بە عێراق و نیشتیمانەكەی و كوردستانیش بكات،بەڵام ئەوەی كە ئێمە بچینە ناو هاوپەیمانیەتێكی لەو شێوەیە پێویستە مسوەدەی یا رەشنوسی ئەو رێككەوتنانە ببینین كە ئەو هاوپەیمانیە دروستی دەكات،ئامانجەكانی بزانین بیپێوین لەگەڵ بەرژەوەندی نیشتیمانی كوردستانی چەند دەگونجێت و چەند ناگونجێت و چەند باشە و باش نیە،بەڵام لەروی مەبدەئیەوە هەموو هەولێك بۆ كۆكردنەوەی خەڵكێكی باش و میانەڕەو بۆ ئەوەی كە ئامانجێكی جدی بەبەرژەوەندی هەموو لایەك جێبەجێ بكەن و نەهێڵن عێراق بكەوێتە داوی میلیشاگەری و تائیفەچی و رەگەزپەرستی ئەو هەوڵە لای ئێمە خوازراو باشە و پێشوازی لێدەكەین.
ئەو هاوپەیمانیتیە ئامانجی نەجاتدانی عیراقە،سەبارەت بەوەی ئایا كورد باوەری بەوە ماوە لە هاوپەیمانیتێكی وەها بەشدار بێ؟ سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو وتی:كوردستانیش تائێستا لەرووی یاسایەوە بەشیكە لە عێراق لەبەر ئەوە هەموو هێزە كوردستانیەكان قەناعەتیان بەوە هەیە هەر هەوڵێك بۆ هەموو عێراق بێ و هەوڵێكی باش بێت كوردستانیش لێ سودمەند دەبێت، كاتێك كوردستان پاریزراو دەبێت و مافەكانی دابین كراو دەبێت كاتێك دیموكراسیەت و ئازادی و سەقامگیری و عەدالەت لە عێراقدا هەبێت كە كوردستان تائێستاش بەشیكە لە عێراق.