نوچە نێت
داواكاری گشتی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، كە سەركردەیەكی تیرۆریستیان ئاشكرا كردووە، ناوی كچانی بۆ ماددەی تەقینەوەكان بەكارهێناوە.
داواكاری گشتی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە سەركردەیەكی تیرۆریستی قاعیدە بەرەگەز پاكستانی، ناوی كچانی بۆ ئەو ماددە كیمیاییانە بەكارهێناوە، كە لە تەقینەوە بەكاردێت. ناوی ئەو تیرۆریستە عابد نەسیرە تەمەنی 28 ساڵە لە نامە ئەلكترۆنییەكانی دەركەوتووە لە نێوان 2008-2009 پلانی بۆ تەقینەوەكە داناوە. ئەو ویستویەتی ئۆتۆمبیلێك بتەقێنێتەوە. ئەوەی جێگای سەرنج بێت ئەو تیرۆریستە ناوی چوار كچی بۆ چوار ماددەی كیمیایی بەكارهێناوە، لەوانە ناوی نادیەی بۆ نیتراتی ئامۆنیا بەكارهێناوە. ناوی فەوزیەشی بۆ جۆرە بۆمبێكی بچووك بەكارهێناوە.