نوچە نێت
هیلاری كلنتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی لەپۆستەكەی دابووە، ئیمیلی تایبەتی خۆی بەكارهێناوە ئەمەش بە سەرپێچی یاسای فیدڕالی دادەنرێت.
بەپێی هەواڵێكی نیویۆرك تایمز، ئەو چوار ساڵەی لە هیلاری كلنتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بووە، بەهیچ شێوەیەك ئیمیلی فەرمی نەبووە، بەڵكو ئەكاونتی شەخسی بەكارهێناوە، ئەمەش بەپێی یاسا بەسەرپێچی دادەنرێت. چونكە دەبێت ئیمیلی بەرپرسان ل تۆماری وەزارەتەكان بێت و فەرمی بێت، هەموو نامەگۆڕینەوەكانیان كە لە ئیمیلی فەرمی دایە، تۆمار دەكرێت. كەچی هیچ نامەگۆڕینەوەیەكی هیلاری تۆمار نەكراوە.