گۆڕستانەكان، ئابڕوی سەرانی شیعەی عێراق دەبەن

0

 

نوچەنێت- ئەلجەزیرە

كۆڕی پرسە زۆرەكان و ئەو گۆڕانەی بۆیان تەرخان كراوە لە نەجەف و بەغدا و ئەمە جگە لەو قسەو باسە زۆرانەی لەسەر یاسایەكی تازە بۆ پێدانی پارە بە خێزانەكانیان و هەژمار كردنیان بە شەهید ، ئابڕووی حكومەتی برد و نهێنیەكانی ئاشكرا كرد كە دەیەوێت زیانە گیانییە زۆر و زەوەندەكانی ئەو میلیشیا شیعەیە بشارێتەوە.

لەگەڵ توند بوونەوەی شەڕ لە پارێزگا سوننیەكان ، رۆژانە زیانی گیانی و ماددی زۆر گەورە بەر میلیشیا شیعەكانی سەر بە حكومەتی عێراقی دەكەوێت .
هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ و كەناڵە ئاسمانیەكان چەندین ژمارە لەبارەی كوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان چەكدارانی حەشدی شەعبی و داعش لە شارەكانی رۆژئاوا و باكور و ناوەڕاستی عێراق بڵاو دەكەنەوە.
لە هەمان كاتدا حكومەتی عێراق و میلیشیاكان قەبارەی زیانە گیانیەكان دەشارنەوە، بەڵام وێنەی كوژراوان و كۆڕی پرسەكان لە ناوچە شیعە نشینەكانی بەغدا و پارێزگاكانی باشور ئاماژە بە زۆری ژمارەیان دەكەن.
زانیاریەكان و دەزگا راگەیاندنە ناوخۆییەكان ئاماژە بە كوژرانی دەیان چەكداری حەشدی شەعبی دەكەن لە ماوەی دوو رۆژی رابردووی جەنگەكانی نزیك تكریتی باكوری بەغدا.
پزیشكێك كە لە فەرمانگەی پزیشكی دادی سەر بە وەزارەتی تەندروستی كار دەكات دەڵێت ” قورسە ئامارێكی راستەقینەی كوژراوانی حەشدی شەعبی بزانرێت بەهۆی كەڵەكە بوونی ژمارەكانیان”

ناشتن و شاردنەوە

ئەو پزیشكەی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ، لە لێدوانێكیدا بۆ جەزیرە وتی زۆربەی كوژراوانی حەشدی شەعبی راستەوخۆ دەنێژرێن بێئەوەی بهێنرێنە پزیشكی دادی بۆ توێكاری ، بۆیە لە پەڕاوە فەرمیەكانی وەزارەتی تەندروستیدا تۆمار ناكرێن.
هەروەها وتی ئەو بریندارانەی حەشدی شەعبی كە بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە دەمرن ، لایەنە فەرمیەكان هۆكاری مردنەكەیان تۆمار ناكەن.
هەروەها دەڵێت لەو كاتەوەی جەنگ دەستی پێكردوە كە ماوەی حەوت مانگ دەبێت ،هەموو رۆژێك بە تێكڕا ژمارەی كوژراوانی حەشدی شەعبی نزیكەی 20 كوژراو دەبێت .
خالد جەشعەمی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ئەوەی دووپات كردەوە كە زەوییان لە “وادی سەلام” تەرخان كردوە بۆ ناشتنی كوژراوانی حەشدی شەعبی.
جەشعەمی كە سەرپەرشتی پێكهاتەكانی حەشدی شەعبی دەكات لە پارێزگای نەجەف هەروەها وتی ” ژمارەی خۆبەخشەكانی لە پارێزگاكە دەگاتە 50 هەزار كەس كە 100 خۆكوژیان تێدایە”.
لەم دواییانەدا حكومەتی عێراق زەوی تەرخان كردوە بۆ ناشتنی كوژراوەكان لە نەجەف و كەربەلا و شارەكانی تر دوای ئەوەی گۆڕستانەكانی تریان لێ پڕ بوون.

زەوی و موچە

هاوكات ئەمەل عەتیە ئەندامی لیژتەی شەهیدان و زیندانە سیاسیەكان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە موچەی مانگانە دەدرێتە خێزانی كوژراوانی حەشدی شەعبی.
هەروەها بۆ جەزیرە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە” یاساكە دابین كردنی زەوی موچەی تێدایە بۆ خێزانی كوژراوانی حەشدی شەعبی “.
بەڵام هیچ زانیاریەكی نەدركاند لەبارەی ژمارەی ئەو ئەندامانەی حەشدی شەعبی كە لە جەنگی دژی داعش كوژراون و یاساكە دەیانگرێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوودا رەزامەندی دەربڕی لەسەر یاسای سودمەند بوونی خێزانی كوژراوانی حەشدی شەعبی لە هەموو ئەو ماف و ئیمتیازانەی شەهیدەكانی سوپا هەیانە.
لەلای خۆیەوە عەزاوی ئەفسەر لە سوپای عێراق بە پلەی ملازم وتی ” راگەیاندنەكان باسی ئەو سەدان كوژراوەی حەشدی شەعبی ناكەن كە مانگانە دەكوژرێن بە تایبەتی لە ناوچەكانی دەوروبەری تكریتی باكوری بەغدا و ناوچەی ئەنبار و دیالە”.
هەروەها دەڵێت ئەو هەواڵانە گرنگیان پێنادرێت بۆ ئەوەی كار نەكاتە سەر ورەی جەنگاوەررەكانی تر كە رۆژانە كوژرانی دەیان هاوڕێی خۆیان دەبینن.
ئەوەشی وت كە میلیشیاكان سیاسەتی شاردنەوەی زانیاریەكان و بڵاو نەكردنەوەی هەواڵی زیانەكان پەیڕەو دەكات بەڵام گەیشتنەوەی تەرمەكان و رێكخستنی مەراسیمی پرسە قەبارەی زیانە گیانییەكان دەردەخەن.
ئاماژە بەوە دەكرێت كە ناڕەزاییەكی زۆر هەیە لەلایەن ئەندامانی ” سەرایای خوراسانی” كە لە ئێرانەوە نزیكە ، بەرامبەر بڵاو كردنەوەی وێنەی كوژرانی سەركردەیەكی گەورەی میلیشیاكە دوای ئەوەی بە قەناسێك پێكرا و لەلایەن داعشەوە لە ناوچەیەكی نزیك سامەرای باكوری بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com