نوچه نێت
گه‌نجێكى میسرى به‌ناوى ئه‌حمه‌د سه‌ماره سایتى داعش هاك ده‌كات و چه‌ندین نهێنى گرنگ ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ى سوتاندنى فرۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌كه
ئه‌حمه‌د سه‌ماره له دیمانه‌یه‌كى دا ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و چه‌ند جارێك توانیویه‌تى سایتى داعش هاك بكات. هه‌ر له‌كاتى هاك كردنیش توانیویه‌تى چه‌ندین نهێنى داعش ئاشكرا بكات له‌وانه ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى ده‌ستكه‌وتووه كه به‌ر له‌مونتاژكردن له‌كاتى سوتاندنى فرۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌كه ئاماده‌كراوه. ئه‌حمه‌د سه‌ماره ده‌ڵێ” سوتاندنى فڕۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌كه راسته‌قینه‌یه و دروستكراو نییه” ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى كه نیشانى هاككردنه‌كه ده‌دات، ته‌نها وێنه‌ى سایته‌كه به‌ر له هاككردن و دواى هاككردنى نیشان ده‌دات. كه هاككه‌ره‌كه وێنه‌ى شه‌هیدانى سوپاى میسر له‌سه‌ر سایته‌كه‌ى داعش داده‌نێت. ئه‌حمه‌د سه‌ماره ده‌ڵێ ئه‌وان به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌ئێمه‌ده‌كه‌ن منیش به ماوس و كیبۆرد رووبه‌روویان ده‌بمه‌وه” سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ئاشكراى ده‌كات كه‌چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه لێكراوه.
به‌ڤیدیۆ سه‌یر بكه گه‌نجێك چۆن سایتى داعش هاك ده‌كات
0
Share.