که ئه‌م بەناو مامۆستا‌م بینی، سه‌ربازه کڵاو ئاسنینه‌کانم بیرهاته‌وه، ئەوانەی که من منداڵ بووم هاواریان ئه‌کرد به سه‌رمدا کوا باوکت؟
خەبات جەمال رەفعەت
مامۆستا/ ستۆکهۆڵم. سوید
له‌م رۆژانه‌دا فیلمێک بڵاو کراوه‌ته‌وه، کە منداڵێکی کورد لەلایەن مامۆستاکه‌ی ئازاری ده‌روونی ئه‌درێت، دیاره ئازاردانی ئەو منداڵەش زۆر شانازیه لای ئه‌و مامۆستایه، بۆیه هه‌ستاوه به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمه‌که‌ی، دوای ئه‌و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌رونیه.
که فیلمه‌که‌م بینی منداڵی خۆمم بیرکه‌وته‌وه، به‌راستی من له مامۆستاکه‌م نه ئه‌ترسام ته‌نها شه‌رمم ئه‌کرد، کە لەبینێکیدا خۆم خسته ژێرعه‌باکه‌ی دایکمه‌وه، چونکه ئه ومامۆستایه‌م مامۆستا بوو به مانای ووشه، من مامۆستاکه‌م خۆشئه‌ویست، ئەو نه‌ی ترساندبووم، بۆخۆی هات و عه‌باکه‌ی دایکمی هه‌ڵدایه‌وه ووتی: بۆ شه‌رم ئه‌كه‌ی، منیش وه‌کو تۆ مر‌ۆڤم. بزانم چی ئه‌کڕیت له‌گه‌ڵ دایکت له بازاڕ؟.
به‌ڵام پێچەوانە که ئه‌م بەناو مامۆستایه‌م بینی، بەو شێوەیە ئازاری دەرونی مناڵێکی رۆح ناسک دەدات، سه‌ربازه کڵاو ئاسنینه‌کانم وه‌بیرهاته‌وه، که له فیلمه جه‌نگیه‌کا‌ندا ئه‌بینرێ، ئەو سەربازانەم بیرهاتەوە هه‌رسات ناساتێک رژێمه دکتاتۆریه یه‌ک له دوای یەکەکان ئه‌یان ناردن بۆ کوردستان، ئەوانەی که من منداڵ بووم لێیان ئه‌ترسام و ئه‌گریام، خۆم ئه‌خسته په‌نا کۆڵه‌که گه‌وره‌که‌ی ماڵی باوکمه‌وه، به زمانێکی تر هاواریان ئه‌کرد به سه‌رمدا، کوا باوکت؟. منیش وه‌کو ئه‌و منداڵه ئه‌گریام و ئه‌م وت نازانم و تێت ناگه‌م، بۆیه هه‌تا ئێستاش رقێک هه‌یه له دڵمدا، به‌رامبه‌ر به جلی سه‌ربازی و به‌رامبه‌رزمانێک که بەزمانی نه‌یارانمانی ناو ئه‌به‌ین، هه‌رچه‌نده من هه‌ڵه‌م، خۆم چاک ئه‌زانم نه هه‌موو سه‌ربازه‌کان خراپن، نه هەموو ئەوانە خراپن کە بەزمانی نه‌یاره‌کانمان ئەدوێن. بەڵام تێشدەگەم ئه‌و کین و رقه هی کاتێکه که که‌سایه‌تی مرۆڤ دروست ئه‌بێت، له قۆناغی منداڵیه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات، بۆیە ئاشکرایە ئه‌م منداڵه چاوگه‌شه پڕ فرمێسکه‌ی نه‌وه‌ی دوارۆژی کوردستانم، دوای ئەو دەستدرێژییە کە دەکرێتە سەر کەسێتی ناسکی، لەناو هاوڕێکانی و بەو شێوەیە ئازاری دەرونی دەدرێت و دەشکێنرێت، رقی له مامۆستا‌و ووشه‌ی مامۆستا ئه‌بێت بۆ هه‌تا هه‌تا، ئەو هێشتا سه‌ره‌تای دروست بوونی ژیانێتی، مامۆستاکەی لەجێی دروستکردن و پەروەدەکردن، رق لەدەرونیا دەچێنێت، بەسەرکوتکردن و ئازاردانی دەرونی، ئەوە تاوانە، لەوەش تاوانتر ئەوەیە هەر بەو تاوانە نەوەستاوە، هه‌ستاوه به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی فیلمه‌که‌ی، ئه‌وەش تاوانە بەهەر بڕوایەکی ئینسانی و یاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکەی.
دەبێت ئەم گرتە ڤیدیۆیە، ئەم تاوانە بەرانبەر ئەو مناڵە، ئەو بێ ڕێزی کردنە بەرانبەر بەجوانی ناوی مامۆستا، لەلایەن بەناو مامۆستایەک، ببێتە بنەما بۆ کاری پەڕلەمان لەسەر ئەو پرسە، چونکە ئەگەر ئه‌گه‌ر له کورستان سیسته‌می په‌روه‌رده گۆڕراوه، ئه‌بێت یاسای په‌روه‌رده‌ش هه‌بێت و کاری پێ بکرێت. ئه‌گه‌ر نا سیستەمی نوێی پەروەردە لە پراکتیکدا هه‌رگیزسه‌رکه‌وتوو نابیت.
ئەو بەناو مامۆستا دست‌درێژی بۆسەر ناسکی مناڵ کردووە، کاری بۆ رواندنی رق لە ئایندەی میللەت کردووە، کە مناڵ نەوەی نوێ و ئایندەی هەر میللەتێکە، ناوی پیرۆزی مامۆستای بەد و ناشیرین کردووە، ئەو تاوانی کردووە، لەچەند لاوە تاوانبارە، بۆیە دەبێت به‌دوادا چونی ته‌واو بکرێت، بۆ دۆزینەوەی و رووبەڕوی دادگا بکرێتەوە، ناوی مامۆستای لێ بسه‌نرێته‌وه و بگەیەنرێتە به‌سزای شایەن بە خۆی، بکرێتە وانە بۆ ئه وجۆره مامۆستایانه‌ی که ئیشه‌که‌ی خۆیان خۆش ناوێت، ته‌نها له‌به‌ر خاتری موچەو لەبێ کاری بوون به مامۆستا.
له‌بیرمان نه‌چێت له ووڵاتی ئێمه‌دا، ڕەنگە به‌سه‌دان مامۆستای وامان هه‌بێت که نه زانراون، به‌ڵام به‌هۆی سیسته‌می ته‌کنیکی پێشکه ووتووی ئه‌مڕۆی جیهانه‌وه، ئه‌مه ئاشکرا بوو، بۆیە دەرفەتە سزابدرێت تا بکرێتە پەند بۆ ئەوانەی بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کاری پیرۆزی مامۆستایی دەکەن، ئەوانەی لە ناسکی مناڵ ناگەن، بۆ ئەوانەی تێ ناگەن کاری ئەوان دروستکردنی ئایندەیەکی جوانە لەڕێی قوتابییەکانی بەردەستیان، دەبێت سزا بدرێت و دوای سزادانیش راگه‌یاندنه‌کان بیخەنە بەر تیشکی باس و بەگرنگیەوە سزادانەکەی بگوازنەوە بۆ هەموو ماڵێک، وەک پەیامێک بۆ هاوشێوەکانی، بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی کاره‌که‌ی خۆیان خۆش ناوێت، تا تێبگەن، کە یان ئه‌بیت ده‌ست به‌رداری کاره‌که‌یان بن، یان ئه‌بێت خۆیان چاک بکه‌ن و بزانن ئەوان پەروەدەکاری مناڵن، ئەوان ئەرکی پەروەدەی کۆمەڵگەیەکیان لە ئەستۆیە، ئەوان مامۆستان نەک جەلاد.
نوچەنێت: بۆ بینینی ئەو ڤیدیۆیەی مامۆستاکەی ئەشکەنجەی دەرونی مناڵێک دەدات کلیک لەسەر وێنەی مناڵەکە و مامۆستا خەبات نوسەری ئەم بابەتە بکە..
