فڕۆكە بیانییەكان تا ئێستا چەند داعشیان كوشتووە؟

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

جەنەراڵ لوید ئۆستن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا و فەرماندەی باڵای پرۆسە سەربازییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی جەختی كردەوە كە داعش دەبەزێت و ئاشكراشی كرد كە تا ئێستا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانانەوە 8500 چەكداری داعش كوژراون.

ئەو وتانەی ئۆستن لەبەردەم لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و رۆژی سێشەممە 3ی ئازار ئاشكرا كرا و وەك بەشێك بوو لە پرۆسەی پشتیوانی سەرۆك ئۆباما كە هەوڵ دەدات دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت لە ئەنجامدانی شەڕی داعشدا.

ئۆستن جەختی كردۆتەوە كە هێرشەكان داعشیان لە باری هێرشبەرییەوە دابەزاندووە بۆ ئاستی بەرگریكردن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com