نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا لە كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئیتالیا ئاستی هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ئیتالیا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣-٣-٢٠١٥، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له ڕۆما له لایه‌ن به‌ڕێز ’’پاوڵۆ جێنتیلۆنی’’ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیاوه پێشوازییان لێكرا“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له كۆبوونه‌وه‌كەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ئاگایان له بارودۆخی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان و عیراقه،به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی له شاندی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌وه، دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه بزانن“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا، پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه، دۆخی مووسڵ و هه‌وڵ و پلانه‌كان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و شاره و گرنگیی به‌شداریی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ڕزگاركردنی، ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا، گرنگیی به‌شداری و هاوبه‌شیی هه‌موو پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا و بارودۆخی سووریا و كاریگه‌ریی پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه به‌گشتی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ كران“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به هاوكاری و پشتگیریی سه‌ربازی و مرۆیی و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئیتالیای له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسلخانه‌ی گشتی به نیشانه‌ی بایه‌خدانی ڕۆما به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیتالیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به هه‌موو به‌ڵێنه‌كانییه‌وه بۆ هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌نده“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”ده‌رباره‌ی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیش، ڕایگه‌یاند: ئیتالیا له پشتگیریی سه‌ربازی به ناردنی چه‌ك و قه‌قه‌مه‌نی و ڕاهێنه‌رانی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ی تا ئێستا له ڕووی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كراوه، دوایین ئاستی هاوكارییه‌كان نه‌بووه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق دووپات كرده‌وه“.
لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتگیرییه‌كانی ئیتالیای كرد و ده‌ستخۆشی له بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسلخانه‌ی گشتی كرد و هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ سه‌ركه‌وتنی كاری كونسلخانه‌كه‌یان، نیشان دا. ده‌رباره‌ی په‌یوه‌نیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، ته‌واوی پابه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به دوایین ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥-ه‌وه ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه، دووپات كرده‌وه.