نوچه نێت
وه‌ك جێبه‌جێكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا، له‌و هه‌فته‌یه‌دا سێ وه‌زیر توركیا ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه. كه‌ئه‌وانیش وه‌زیرى ناوخۆ و وزه‌یرى داد و وه‌زیرى گه‌یاندن و په‌یوه‌ندى و ده‌ریاوانییه.
به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا بێت ده‌بێت ئه‌وكه‌سانه‌ى پۆستیان هه‌یه و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان كردووه،به‌ر له‌سێ مانگ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، بۆیه ده‌بێت تا 6 ى ئازار له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ وه‌زیر ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى یه‌نى شه‌فه‌ق ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆى سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه كه‌ده‌بێت راوێژكاره‌كانى ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته له‌برى وه‌زیره‌كان كاره‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن، بۆیه كینان ئیپێك له برى به‌كیر بۆزداغ ده‌بێت وه‌زیرى داد، سه‌باحه‌دین ئۆزتورك له‌برى ئیڤكان عه‌لى ده‌بێت وه‌زیرى ناوخۆ. فه‌ریدون بالغینیش له‌برى لوتفى ئه‌لوان ده‌بێته وه‌زیرى گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندى ده‌ریاوانى.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا 3 وه‌زیرى توركى ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه
0
Share.