نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت، مانه‌وه‌ی بارزانی له سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م دۆخه‌ی ئێستادا زۆر پێویسته,چونكه له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام پێویستمان به وجودی كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری بارزانی هه‌یه.
ئاڵا تاڵه‌بانی،ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاو كردوته‌وه‌و نوسیویه‌تی” له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مامی گه‌وره و دووركه‌تنه‌وه‌ی له‌شانۆی سیاسی بارزانی به‌جوانی توانیویه‌تی تاراده‌یه‌كی باش رۆڵ و پێگه‌ی كوردستان بپارێزی و به‌رگری له‌مانه‌وه و به‌ره‌و پێشوه چونیی بكات”.
تاڵه‌بانی دهش‌نوسێت” ئه‌وه‌ش زۆر ئاشكرایه كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی مامی گه‌وره له گۆره‌بانه‌كه ئه‌رك و به‌ربرسیاریه‌تی بارزانی قورس‌تر كردووه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت”بۆیه به‌دیدی من ,,مانه‌وه‌ی بارزانی له سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م دۆخه‌ی ئێستادا زۆر پێویسته,چونكه له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام پێویستمان به وجودی كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری بارزانی هه‌یه”.