پارتی بۆ گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا پرۆژەیەک پێشکەشی لایەنەکان دەکات

0

نوچەنێت.رووداو:
پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆژەیەکی لەبەردەستەو دەیەوێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە قسەی لەسەر بکات، پرۆژەیەک کە ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە دروستکردنی ئەنجوومەنێکی باڵای لایەنە سیاسییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق و ئیدارەدانی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا. وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، قۆناغەکە وا دەخوازێت هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتییەکە بگرنە ئەستۆ و بەتەنها بۆ لایەنێکی جێنەهێڵن.

پرۆژەکەی پارتی دوو لایەنەیە، لایەنێکی دروستکردنی لیژنەیەکی باڵایە لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتاکانی خۆیان لە بەغدا گفتوگۆ بکەن، لایەنێكی دیکەش بریتییە لە دروستکردنی ئەنجوومەنێکی باڵای سیاسی، کە سەرجەم حیزبەکان تێیدا بەشداربن و گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بکەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەیە کورد بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانەی ١٢ ساڵە لەگەڵ بەغدا هەیەتی گفتوگۆکانی چڕبکاتەوە.

کیشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئێستا لە کێشەی تەکنیکیدا بچووککراونەتەوە، بەڵام ئەوانەی لە سیاسەت دەزانن دەڵێن، ئەوە هەمووی بیانووە بەغدا بە هەولێری دەگرێت، ئەسڵی بابەت ئەوەیە ، ناکۆکی سیاسی کورد لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا کە چەند دەیەیەکە بەردەوامە ، بەو ئاسانییە کۆتایی نایەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com