نوچە نێت
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزارانی عێراق ئاشكرای دەكات كە 164 ئافرەت بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون و دەشڵێ” بەم نزیكانە لێبوردنێكی تایبەت دەردەچێت”
حەیدەر عەبادی لەدیدارێكی دا لەگەڵ ئەندامانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە رێگە نادرێت میلیشیاكان لەدەسەڵاتی دەوڵەت دەربچن، لەبارەی بوونی زیندانی ئافرەتیش دەڵێ” 164 ئافرەت بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون” جگە لەمەش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە حكومەتەكەی پابەند دەبێت بە رێكەوتنی سیاسی، لەبەشێكی قسەكانیشی دا باسی لەوە كردووە، كە بەم نزیكانە لێبوردنێكی تایبەت دەردەچێت.
عەبادی: 164 ژن بەتۆمەتی تیرۆر گیراون بەم نزیكانە لێبورنی تایبەت دەردەچێت
0
Share.