نوچە نێت
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كە هاوپەیمانان بەهێرشی ئاسمانی لە جەنگی تكریت پاڵپشتی عێراقییان نەكردووە.
ستیفن وارین وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن)دوێنێ بۆ رۆژنامەنووسانی ئاشكرا كرد، كە هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان پاڵپشتی هێزەكانی عێراقیان نەكردووە، لەكاتێكدا دەیانەوێ شاری تكریت رزگاربكەن. بەپێی زانیارییەكان دوێنێ زیاتر لە 30 هەزار چەكداری عێراقی هێرشیان كردۆتە سەر شاری تكریت بەمەبەستی ئازادكردنی ئەو شارە لەدەستی داعش. سەرەرای هێزە عێراقییەكان باس لە بوونی هێزێكی ئێرانی دەكرێت بە سەركردایەتی قاسم سولەیمانی. كەسەركردەی فەیلەق قودسە. بەڵام وتەبێژی پەنتاگۆن باسی ئەوەی نەكردووە، كە هۆكاری پاڵپشتی نەكردنی هێزە عێراقییەكان بەهۆی بوونی قاسم سولەیمانەوە بێت. بەڵكو وتویەتی هیچ داوایەكی عێراقیمان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتووە تا ئێمەش هاوكاری هێرشی ئاسمانییان بكەین.
پەنتاگۆن: هاوپەیمانان لە جەنگی تكریت پاڵپشتی عێراقییان نەكردووە
0
Share.