نوچە نێت
ئەحمەد داود ئۆغلوی سەرۆك وەزیرانی توركیا داوا لە پەكەكە دەكات بەڵێنەكانی بەجێ بگەینێ، دەشڵێ” وازهێنان لە كولتوری توندوتیژی كلیلی چارەسەری كێشەی كوردە بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی قەبەسی كوێتی دوێنێ دووشەممە ئەحمەد داود ئۆغلوی سەرۆك وەزیرانی توركیا لەبەردەم كوتلەی حزبی دادوگەشەپێدان لەپەرلەمان وتویەتی” دەبێت پەگەكە لەگەڵ بەڵێنەكانی وەفداربێت لەوەی واز لەچەك و كولتوری توندوتیژی بهێنێ، ئەمەش بۆ چارەسەر كێشەی كورد لەتوركیا” لەبارەی بەڕێوچوونی پرۆسەی ئاشتیش ئۆغڵو دەڵێ” لەبەردەم پرۆسەی ئاشتەوایی ناوەخۆ ئاستەنگی دیكە نییە” داواش لەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات زمانی ئاشتەوایی و برایەتی بەكاربهێنن.