
نوچه نێت
خوسیه موخیكاى سه‌رۆكى ئوروگواى وازى له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هێنا، ئه‌و سه‌رۆكه‌ى كه به‌ڵێنى دا هیچ ده‌سكه‌وتێكى له‌ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، بۆیه به‌هه‌ژارترین سه‌رۆكى دونیا دانرابوو.
سه‌رۆكى ئوروگواى خوسیه مۆخیكا كه ئێستا له هه‌شته‌كانى ته‌مه‌نیه‌تى، وازى له ده‌سه‌ڵات هێنا و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكێكى دیكه جێهێشت. مۆخیكا یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ى به‌هه‌ژارى ناسراوه، خانووه‌كه‌ى وێڕانه‌یه‌كه و ئۆتۆمبیله‌كه‌شى كۆنه و جۆرى فۆكس فاگۆنه. ئه‌و ره‌تى كرده‌وه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى هیچ به‌رژوه‌ندیه‌كى له‌ده‌سه‌ڵات هه‌بێت. وته‌یه‌كیشى له‌باره‌ى سیاسه‌ته‌وه هه‌بوو كه پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى سیاسیه‌كانى دونیایه، ئه‌و ده‌یگوت” ئه‌گه‌ر كه‌سێك عاشقى سامان بێت ئه‌وا شوێنى له‌سیاسه‌ت نابێته‌وه. ئه‌و زۆر ساكار ده‌رده‌كه‌وت و هه‌ر به‌ساكاریش ده‌سه‌ڵاتى جێهێشت. پێشتریش یه‌كێك بووه له‌شۆڕشگێڕه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌دژى دكتاتۆریه‌ت پانزه ساڵ له زیندان بووه. له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆشیى دا به‌گوته‌ى شاره‌زایان وڵاته‌كه‌ى له ئابوورییه‌كى دروست ژیاوه.
هه‌ژارترین سه‌رۆكى جیهان وازى له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هێنا
0
Share.