نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا لەكۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ئیتالیا له پشتگیریی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ڕۆما له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌تێیۆ ڕێنزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیاوه پێشوازییان لێ كرا“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و پشتیوانیی مرۆیی و سه‌ربازیی ئیتالیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی هاوینی ڕابردووی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه و كات و مانای سه‌ردانه‌كه‌ی به گرنگ و پشتیوانییه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. پاشان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو كه بارێكی قورسیان خستووه‌ته سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێویستی به یارمه‌تی و هاوكاریی زیاتر هه‌یه“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ ڕۆما نیشان دا و گوتی: دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پشتگیری و هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازیمان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر هه‌موو پشتگیرییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ڕێز و پێزانینی وڵاته‌كه‌یشی بۆ ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا دووپات كرده‌وه كه وه‌ك گوتی: په‌یامی خۆڕاگری و ئازاییان دایه هه‌موو جیهان“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر بیبنه‌وه و گوتی: ئیتالیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و زیاتر له جاران هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چونكه هه‌رێمی كوردستان به شوێنێكی ستراتیژی ده‌بینین و خۆمان به دۆستی گه‌لی كوردستان ده‌زانین، بۆیه‌شه ئیتالیا بڕیاری داوه ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسلخانه‌ی گشتی به‌رز بكاته‌وه و به‌مه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌یامێك بده‌ینه هه‌مووان كه ئێستا ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له جاران باشتره و ڕایگه‌یاند: بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی له كوردستان هه‌یه، به‌رده‌وام بێت“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بارودۆخی مووسڵ و ناوچه‌كه به‌گشتی و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و گرنگیی به‌شداری و هاوبه‌شیی هه‌موو پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات‌دا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی سووریا و كاریگه‌ریی پێشهاته‌كانی ئه‌وێ له‌سه‌ر ڕه‌وشی عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌رێكی سیاسیانه بۆ كێشه‌ی سووریا كرایه‌وه“.
شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران،له هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، پێكهاتبوون.