تائێستا ئەرك و بەشداربوونی پێشمەرگە لەرزگاركردنی موسڵ دیاری نەكراوە

0

نوچەنێت.تایبەت:
تائێستا ئەرك و بەشداربوونی پێشمەرگە لەرزگاركردنی موسڵ دیاری نەكراوە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش تایبەت بە(نوچەنێت)دەڵێ”تائێستا وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری كۆبونەوەیەیان لەوبارەوە ئەنجام نەداوە“.

تائێستا ئەرك و چۆنیەتی بەشداری كردنی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بۆ ئازادكردنەوەی موسڵ دیاری نەكراوە،لەوبارەیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بۆ(نوچەنێت)وتی”تائێستا هیچ كۆبونەوەیەك لەوبارەوە نەكراوە “.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت”هەروادەكەی دیاری نەكراوە و هێشتا پلانەكە ئاشكرانیە و هێزەكانی حكومەتی عێراقی ئامادەسازنەكراون بەتەواوەتی،هێشتا هیچ كۆبونەوەیەكی فەرمی نەكراوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی یان بەماناێكی تر وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری یان هێزەكانی هاوپەیمانان لەوبارەوە“.

یاوەر وتیشی”تەنها ئەوەندە باسكراوە كە پلان دەبێت لە ئایندە بەڵام هیچ شتێك تائێستا لەسەر ئەرزی واقیع نەكراوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com