وردەكاری هێرشی ئەمڕۆ بۆسەر تكریت

0

نوچەنێت-عەرەبی جەدید

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30 هەزار ئەندامی هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عێراقی و میلیشیای حەشدی شەعبی بە پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێران و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و فەرەنسا و عێراق لە سێ‌ قۆلِەوە هێرشیان بۆسەر پارێزگای سەلاحەدین دەستپێكرد بە ئومێدی راوەونانی داعش تێیدا.

ئەو هێرشەی بەغدا شەشەمین هێرشە لەدوای ئەوەی مانگی حوزەیرانیرابردوو توانی رووبەرێكی بەرفراوانی عێراق داگیر بكات.

بەپێی لێكدانەوەی پسپۆڕانی سەربازی، داعش سێ‌ هێڵی بەرگری لە بەردەم پێشڕەوی هێزە هێرشبەرەكە داناوە: یەكەم رووبەرێكی مینڕێژكراو، دووەم چەندین خۆكوژ، سێیەمیش شەڕكەرە بژاردەكانن كە لە موسڵەوە هێناونی. تێكڕای هێزەكانی داعش كە لە بەرامبەر عێراق لە تكریت دەجەنگن 1000-1300 چەكدارن.

پێشووتر هێزی هێرشبەری عێراق رایگەیاندبوو كە تكریت خاڵییە لە دانیشتوانی سڤیل، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی هۆزەكانی سەڵاحەدین دوپاتی كردەوە كە هێشتا 40%ی دانیشتوانی پارێزگاكە لە شوێنی خۆیان ماون. ترسی خۆیشی نەشاردەوە لەوەی هێزە هێرشبەرەكان ئەو لێدوانەی خۆیان بكەنە بەهانەی كوشتوبڕی دانیشتوانی تكریت و دەوروبەری.

ئێستا لە هەموو بەرەكانەوە شەڕو پێكدادانی توند بەردەوامە و عێراق بە جددییەوە هەوڵی دەستكەوتی سیاسی و سەربازیی توند دەدات لەم شەڕەدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com