نوچه نێت
له وتارێكى دا كه له رۆژنامه‌ى “یدیعوت”ى ئیسرائیلى بڵاوى كردۆته‌وه، سمدار بیرى نوسه‌ر ئاشكراى ده‌كات، كه حوسییه‌كان مووچه عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن وه‌رده‌گرن.
ئه‌و نووسه‌ره كه پسپۆڕه له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست باسى له‌وه كردووه، دواى كه‌وتنى رژێمى ساڵح له یه‌مه‌ن، ئه‌و سه‌رۆكه پلانى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆى داناوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى دیكه، بۆ ئه‌مه‌ش حه‌سانه‌ى یاساى بۆ خۆى وه‌رگرت. پۆستێكى گه‌وره‌ى بۆ كوڕه‌كه‌ى دانا. جیا له‌وه‌ش 20 حیساب بانكى له جیهان كردۆته‌وه. ئێستا به‌و حیسابه بانكیانه پاره و موچه‌كانیان له‌و سه‌رۆكه وه‌رده‌گرن. سه‌ره‌راى ئه‌مانه‌ش ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ى به رۆلى ئێران كردووه. له ده‌ستبه‌رداگرتنى سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن.
نووسه‌رێكى ئیسرائیلى: حوسییه‌كان موچه له سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن وه‌رده‌گرن
0
Share.