نوچه نێت
ئه‌مرۆ وه‌زیرى به‌رگرى توركیا ئاشكراى كرد، كه توركیا له‌پرۆسه‌ى رزگاركردنى موسڵ به‌شدار ده‌بێت و به‌شداربوونیشى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌ندامبوونى ده‌بێت له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى داعش
ئه‌مرۆ له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرێس كۆنفرانسێك له كۆشكى په‌رله‌مانى توركیا، عیصمه‌ت یه‌ڵماز وه‌زیرى به‌رگرى توركیا ئاشكراى كرد كه توركیا به‌شدار ده‌بێت له پرۆسه‌ى رزگاركردنى موسڵ، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا سوپاى توركیا ده‌چێته خاكى عێراقه‌وه، یه‌ڵماز روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دا كه ئه‌وان له‌دانوستاندن ده‌بن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى عێراق كۆده‌بنه‌وه، دواتریش له‌گه‌ڵ به‌پرسانى كورد له‌هه‌ولێر داده‌نیشن. ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌سیل نوجه‌یفى ئاشكراى كردبوو كه توركیا بڕیارى داوه به‌سوپا به‌شدارى رزگاركردنى موسڵ بكات.
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا: له رزگاركردنى موسڵ به‌شدار ده‌بین
0
Share.