داعش قەتڵ و عامی هۆزێكی دیكەی بەرپاكرد

0

نوچەنێت-عەرەبی جەدید

سەرانی خێڵی “ئەلعوبێد” لە پارێزگای ئەنبار و دانیشتوانی شارەدێی بەغدادی دەڵێن ، داعش قەسابخانەیەكی دەرهەق بە رۆڵەكانی ئەو خبَڵە بەرپاكردووە.

شێخ خەڵەف ئەلعوبێدی بە (عەرەبی جەدید)ی وتووە “زیارتر لە 130 ئەندامی هۆزی ئەلعوبێدا لەلایەن داعشەوە كوژراون و رفێنراوان و دەیانی تریش لە ئەنجامی تۆپبارانی گەڕەكەكانی بەغدادی كوژراون”.

ئەو شێخەی خێڵی ئەلعوبێدا ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و حكومەتی فیدرالیی ئەم كوشتوبڕەی خێڵەكەمانیان لە میدیاكان شاردۆتەوە بۆ ئەوەی شكستەكانیان لە بەرامبەر داعش لە شارەدێی بەغدادی پەردەپۆش بكەن و سەرنجی خەڵك بۆ سەركەوتنێكی وەهمیی لە تكریت رابكێشن.

دانیشتوانی ناحیەی بەغدادیش پەیوەندیان بە (عەرەبی جەدید) ەوە كردووە و جەختیان كردۆتەوە كە داعش كەوتۆتە كوشتوبڕی هۆزی ئەلعوبێد.

لای خۆیانەوە هۆزەكانی شارەدێی كەرەمە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار سەركۆنەی بێدەنگیی سیاسییەكانی پارێزگاكەیان كرد كە لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و پەرلەمان و حكومەتی عێراقدا كاردەكەن لەبەرامبەر “بێدەنگی شەرمەزارانەیان لە ئاست كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 60 كەسی شارەدێكەیان بەهۆی بۆمببارانی شارەدێكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە”. وتیشیان ئەو سیاسییانەی خەڵكی ئەو پارێزگایەن و خۆیان بە خاوەن شەرەف دەزانن با لە پرۆسەی سیاسی بكشێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com