نوچه نێت
نووسه‌رى عه‌ره‌ب عه‌بده وازن ئه‌مرۆ له وتارێكى دا له‌حه‌یاتى له‌نده‌نى له‌باره‌ى یه‌شار كه‌ماله‌وه ده‌ڵێ” دوو حه‌سره‌تى له‌گه‌ڵ خۆى برده گۆڕه‌كه‌ى”.
نووسه‌رى دیار عه‌بده وازن ئه‌مرۆ له‌باره‌ى مردنى رۆماننووسى كورد یه‌شار كه‌مال وتارێكى نوسیوه، به‌ناونیشانى ” یه‌شاركه‌مال كۆچى كرد‌و دوو حه‌سره‌تى له‌دڵ دابوو” ئه‌و له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌ى دا ئه‌و حه‌سره‌ته‌ى یه‌شار كه‌مال ئاشكرا ده‌كات وده‌نووسێ” رۆماننووسى گه‌وره‌ى تورك یه‌شار كه‌مال كۆچى كرد‌و دوو حه‌سره‌تى له‌دڵ دابوو، حه‌سره‌تێك كێشه‌ى كوردبوو… حه‌سره‌تێكیش خه‌ڵاتى نۆبل بوو كه چه‌ندین جار بۆ ئه‌و خه‌ڵاته كاندید كرا به‌ڵام وه‌رینه‌گرت. بۆیه خه‌ڵاته‌كه بۆ ئۆرهان پامۆك چوو، كه هه‌رده‌م ئیعتراف به باوكایه‌تى كه‌مال و كاریگه‌ربوون به كه‌مال ده‌كات”.