فوئاد مەعسوم،سەرۆك كۆماری عێراق پێشنیوەرۆی ئەمرۆ بەسەردانێك گەیشتە هەڵەبجە و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی ئەو شارە كۆبۆوە، هەرچەندە چاوەڕوان دەكرا چەند بەڵێنێك بەهاوڵاتیانی ئەو شارە بدات،بەڵام بەبێ بەڵێن شارەكەی بەجێ هێشت.
له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و به‌شه جیاجیاكانی مۆنۆمێنته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
دواتریش له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ چین و تێوژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و فه‌مانگه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه كۆبووه‌وه.
دواتر د. فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری خۆم له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆده‌بمه‌وه.
وتیشی: پێویسته پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌زوترین كات یه‌كلایبكرێنه‌وه.
د.فوئاد مەعسوم راشیگه‌یاند: كار دەكەم لە بودجەی عیراقدا بەشە بودجەی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیادبكرێت، هه‌روه‌ها كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م گرفته‌كانی به‌رده‌م به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م.