نوچه نێت
پارێزگارى موسڵ ئاشكراى ده‌كات كه شوێنى سێ داعش دۆزراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ى شوێنه‌واره‌كانى موسڵیان شكاندووه. روونیشى ده‌كاته‌وه كه به‌پێى یاسا هه‌ركه‌سێك شوێنه‌وار بدزێ سزاى له‌سێداره‌دانى ده‌بێت.
ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى موسڵ له‌په‌یجه‌كه‌ى خۆى له‌فه‌یسبوك ئاشكراى ده‌كات كه شوێن و ماڵى سێ كه‌س له‌و داعشانه دۆزراونه‌ته‌وه كه شوێنه‌واره‌كانى موسڵیان له‌هه‌فته‌ى رابردوو شكاندووه. ده‌شڵێ” كه‌تائیبى موسڵ كه‌گروپێكى چه‌كداریین له‌دژى داعش ده‌چه‌نگن مالى ئه‌و كه‌سانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌ڵێنى تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر دیوارى ماڵ‌كانیان نووسیوه” نوجه‌یفى روونیشى ده‌كاته‌وه كه‌داعشه‌كان جگه له شكاندن هه‌ندێك شوێنه‌واریشیان دزیوه و به‌پێى یاساش سزاى له‌سێداره‌دان بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌بێت كه شوێنه‌وار بدزێت.
ناسنامه‌ى سێ داعش دۆزراوه‌ته‌وه كه شوێنه‌واره‌كانى موسڵیان شكاندووه
0
Share.