نوچەنێت.ههولێر:
بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ئاشکرای دەکات، جگە لەوەی ھەزار کەس لە خەڵکی خانەقین بوونەتە حەشدی شەعبی، ئێستا خەڵکێکی بەرچاو ڕوو لە ڕێکخستنەکانی حیزبی دەعوە دەکات و، دەبن بە ئەندامی ئەو حزبە؛ ئەم حەشدیشەعبییە ئاخری دەبێتە بەڵایەکی گەورە بۆ ناوچەکە.
شێخ جەعفەری شێخ مستەفا بەرپرسی لقی ١٥ی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حيزبهكهی ڕاگەیاندوه”ئەو ئاوارانەی گەڕابوونەوە بۆ سەعدیە،زۆرینەیان دیسان ئاوارەی خانەقین بوونەتەوە، ئاخر میلیشیا شیعەکان شەو نییە نەچنە گیانیان؛ هەر جارە و، بە بیانوویەک دەچنە ناو ماڵەکەیان؛ کەم خێزان لە سەعدیەدا ماون.
وتیشی، خەڵکەکە دەڵێن بەبێ هۆکار، میلشیا شیعەکان بێزاریان دەکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە نەگەڕێتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆی.
بەرپرسی لقی ١٥ی پارتین ڕوونیشی کردەوە، جەلەولاش وێران بووە و، ھیچ خزمەتگوزاریەکی تێدا نییە، بۆیە هێشتا ھیچ باسێک نیە بۆ گەڕانەوە خەڵکەکەی.
(شێخ جەعفەری شێخ مستەفا) ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە ھەزار کەس لە خانەقین بوونەتە حەشدیشەعبی؛ چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆمەڵێکیان لێ کوژراوە و، جگە لەوەش ئێستا خەڵکی خانەقین سەردانی ڕێکخستەکانی حزبی دەعوە دەکەن بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام و، بەشێکیان خەڵکی بەرچاوی ناوچەکەن کە ئەمش کارێکی خراپە و، باش نییە و، ئەوانەی سەردانیان دەکەن کوردن.
ڕاشیگەیاند”سەیر کە بزانە ئەم حەشدی شەعبییە چۆن دەبێتە بەڵایەکی گەورە.