نوچەنێت.ئاوێنه‌نیوز:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سازان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواركردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و به‌منزیكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
جه‌عفه‌ر ئیمنیكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌نیوز رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچون‌و میكانیزمی چۆنیه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور ئه‌مه‌ش به‌سازان له‌نێوان لایه‌نه سیاسه‌كانی كوردستان كه پێشتر زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتون.
ئیمینكی,كه له هه‌مان كاتدا وته‌بێژی پارتییه وتیشی،سازانیش كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن هه‌مواربكرێته‌وه هه‌موشیان چاوه‌ڕوانی ئه‌و لیژنه‌ن كاره‌كانی ته‌واوبكات‌و به‌م نزیكانه‌ش پڕۆژه‌ی ده‌ستور دێته‌وه په‌رله‌مان.
له 16ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردو په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان-عێراق بۆ راپرسی ئه‌نجامدا.
پێشتریش له 18ی تشرینی دوه‌می رابردو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری رەشنوسی دەستور ئه‌نجامدا‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بیرورایه‌ك كۆكن كه ئه‌ویش سازانی نیشتمانیه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌كه.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێككه‌وتنی هه‌ردو فراكسیۆنی یه‌كێتی‌و پارتی، له‌ڕۆژی 2013/6/30دا به‌ده‌ركردنی دو یاسا، ماوه‌ی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی درێژكرده‌وه، ئه‌وه‌ش دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه.
دو هه‌فته دوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، بارزانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، “هه‌ر له‌ئێستاوه داوا له‌سه‌رۆكایه‌تیی خولی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان (خولی چواره‌م) ده‌كه‌م، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013/9/21، ده‌ستبه‌جێ له‌كۆبونه‌وه ده‌ستپێكییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا به‌زوترین كات میكانیزمێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێكدا بگه‌نه ته‌وافوق له‌سه‌ر هه‌مواركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستورو ئالییه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم”.
پێشتر مامۆستای زانكۆ‌و ئه‌ندامی خولی پێشوتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، د. ره‌ئوف عوسمان، رایگه‌یاند، ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه، یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌سیستمی په‌رله‌مانیه‌وه به‌ره‌و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بات.
وتیشی، ده‌ستور كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی داوه به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه سه‌رۆك به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت‌و تاكڕه‌وی ده‌چێت، له‌كاتێكدا بۆ لێپێچینه‌وه له‌سه‌رۆكی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك مه‌رج دانراوه كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانیت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت گه‌ر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ش بكات.