نوچەنێت-هەولێر
برایەكی مەلا كرێكار دەڵێت كاركردنی سیاسییانەی ئەو كوردستانیانەیە و نە پەیوەندی بە قاعیدەوە هەیە نە داعش، بەڵام كەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی بەشێوەیەكی هەواڵگریانە پلانیان بۆ كرێكار دانا و هەڵوێستیان گۆڕ و بەو هۆیەوە كرێكار جارێكی تر خرایەوە زیندان.
ئەمەش دەقی وتەكەی خالید رەنجدەری برای مەلا كرێكارە كە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە:
“پێش ئازادبونی مامۆستا كرێكار بە دو مانگێك من هەمو پێشنیار و ئامۆژگارییەكانی ئێوەی بەڕێزم هەفتانە پێگەیاندوە و، چەند كەس بوبێتین لە كاتی سەردانەكاندا گفتوگۆی تێروتەسەلمان لەسەر كردون. پێش ئازابودنیشی ڕایسپاردم كە دەتەوانم هەوڵوێستی ئەو لەمەر گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە لایەنە كوردستانییەكان بگەیەنم.
دوای ئازابونیشی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك هەر لە دەوروپشتی بوین و سەرچاوەی بیرهێنانەوەی ئەو هەڵوێستانەی بوین كە بەڵێنی پێدابوین.
بەگشتی هەڵوێستی زۆر باش بو، بەڵام كەناڵی جەزیرەی عەرەبی (كە ئەمە جاری دوەمە پیلانی بۆ دادەنێ) بە پرسیارە موخابەراتییەكانی خۆی هەڵوێستەكەی لە مامۆستا كرێكار گوڕی و، جارێكی تر توشی زیندانی كردەوە.
ئەمە هەڵوێستی مامۆستا كرێكار بو كە ئێمەی بۆ ڕاسپاردبو:
من كوردستانییانە كار دەكەم و پانتایی كاری سیاسی من كوردستانە و دەرەوەی كوردستان نییە. من لایەنگری ڕێكخراوی قاعیدەم نەكردوە و، لایەنگری ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە -داعش- ناكەم و، نایانناسم.
خالد ڕەنجدەر”