“دەوڵەتی ئیسلامیی كوردی” لە عەفرین ترس و تۆقاندن بڵاودەكاتەوە

0

نوچەنێت- خەبەر 24

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە عەفرین رایگەیاند كە شانەیەكی تیرۆرستی رێكخراوە لە عەفرین كە پێدەچێت رژێمی سوریا چاندبێتی بۆ وروژاندنی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لەلای هاوڵاتیان و ترساندنی پیاوانی ئاسایش بە كوشتن و فڕاندن بڵاو كردنەوەی فكری داعشی توندڕەو و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەوان لە سەربازانی دەوڵەتی ئیسلامی كوردین.
ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەم باندە لە لایەن ئاسایشی ناحیەی جندریسەوە دەستگیر كراون دوای چاودێری كردنیان بۆماوەی زیاتر لە مانگێك.
ئاژانسی هەواڵی هاوار رایگەیاند ئەم باندە كە هەستاوە بە سوتاندنی ژمارەیەك لە شوێنە بازرگانیەكان لە ناوچەكە و بڵاو كردنەوەی چەندین راگەیەندراو و بڵاوكراوە كە هەوڵی جوانكردنی داعش دەدات لەناو خەڵكی ناوچەكە ، لە چەند شوێنێكیش ئاڵا رەشەكەیان هەڵواسیوە.
سەرچاوە ئاگادارەكە دووپاتی كردەوە كە چەند بەڵگەیەكیان لەبەر دەستدایە ئاماژە بە تێوەگلانی رژێمی سوریا دەكات لە دروست كردنی ئەم شانانەدا ، هەروەها بەڵگەی هەبوونی پەیوەندیان بە رێكخراوی داعشیشەوە لەبەردەستدایە.
تا ئێستا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ ئاشكرا كردنی زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو پلانە مەترسیدارەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com