نوچه نێت، تایبه‌ت
كورد به‌سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌وه هاتنى حه‌شدى شه‌عبى به ترسناك ده‌زانێت بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان. ئه‌مه‌یان بێ هۆكار نییه، ئه‌و هێزه میلیشیایه كه هۆكاربوون له تێكدانى عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن. بۆ تێگه‌یشتن له ترسناكى ئه‌و هێزانه، پێویسته سه‌ره‌تا یه‌كه یه‌كه‌ى میلیشیاكانى شیعه بناسن، بۆیه ئێمه له‌نوچه نێت، به‌زنجیره، به‌كورتى باس له یه‌كه یه‌كه‌ى میلیشیاكانى شیعه ده‌كه‌ین.
عه‌سائیبى ئه‌هلى هه‌ق
پێناسه‌كه‌ى
عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق یه‌كێك له‌میلیشیاكنى شیعه له‌سوریا و عێراق كارده‌كات، به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین میلیشیاكان داده‌نرێت. ئه‌و میلیشیایه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆمه‌كى ده‌كرێت. به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى گه‌ردیان كه له مارسى 2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و میلیشیایه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆ كراوه و له‌ژێر چاودێرى قاسم سوله‌یمانى كارده‌كات و یه‌كێك له‌و میلیشیایانه‌ى كه به‌پرسیارێتى خۆى له 6 هه‌زار هێرش راگه‌یاندووه كه كراوه‌ته سه‌رهێزه‌كانى ئه‌مریكا و هێزه‌كانى عێراق.
جیابوونه‌وه‌ى له‌سوپاى مه‌هدى و دامه‌زراندنى
قه‌یس خه‌زعه‌لى رێبه‌رى ئه‌و میلیشیایه،خه‌زعه‌لى پێشتر له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له سوپاى مه‌هدى كارى ده‌كرد، ئه‌و سوپابه‌ى كه له2004 له‌لایه‌ن موقته‌داوه دامه‌زرابوو، دژایه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌مریكییه‌كان ئاگربه‌ستى ئه‌نجامدا. ئه‌و هێزه‌ى له‌لایه‌ن خه‌زعه‌لى سه‌ركردایه‌تى ده‌كرا، له سوپاى مه‌هدى جیابۆوه. له جه‌نگان دژى ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وام بوو. له‌ساڵى 2006 دامه‌زرا و چه‌ند جارێكیش به‌رژوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپاى مه‌هدى یه‌كناگرێته‌وه. كاتێك موقته‌دى سه‌در لیواێكى دیكه به‌ناوى لیواى” الیوم الموعود” دانا. داواى له هه‌موو میلیشیاكانى دیكه كرد بێنه ریزه‌كانى ئه‌و لیوایه، به‌ڵام عه‌صائیبى ئه‌هلى هه‌ق ئه‌مه‌یان ره‌تكرده‌وه.
هه‌یكلى رێكخستنى عه‌صائیبى ئه‌هلى هه‌ق
ئه‌و میلیشیایه له‌چه‌ندین لیوا پێكهاتووه
• لیواى ئیمام عه‌لى: له باشوورى عێراق
• لیواى ئیمام كازم : له رۆژئاواى به‌غدا
• لیواى ئیمام هادى: له رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا
• لیواى ئیمام عه‌سكه‌رى: له‌ناوه‌ڕاستى عێراق
• لیواى حه‌یده‌ر كه‌ڕار: له سوریا
هێز و كۆمه‌كردنیان
ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى رۆژنامه‌وانى باسیان له‌وه‌كردووه، كه هێزه‌كه 2 ملیار دۆلار ساڵانه له‌ئێران وه‌رده‌گرێت، بۆچوونى جیاوازیش له‌باره‌ى ژماره‌ى چه‌كداره‌كانیشى هه‌یه. له‌سه‌ره‌تادا 3000 چه‌كدار بووه.
هه‌ڵوێستى له‌به‌رامبه‌ر كورد
له‌وه‌ته‌ى كورد ره‌تى ده‌كاته‌وه، حه‌شدى شه‌عبى بچێته كه‌ركوكه‌وه، چه‌ندین ڤیدیۆى قه‌یس خه‌زعه‌لى رێبه‌رى ئه‌و میلیشیایه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌ى نه‌شیاو له‌كورد و سه‌ركردایه‌تى كورد ده‌كات. خه‌زعه‌لى یه‌كێك نییه، له‌و كه‌سانه‌ى كه چه‌ندین تۆمه‌تى كوشتنى عێراقى و سه‌ربازانى ئه‌مریكاى له ئه‌ستۆیه.
ماویه‌تى