مەعسوم بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی یەكێتی داوای بەستنی كۆنگرەیەك دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی یەكێتی، فوئاد مەعسود داوای بەستنی كۆنگرەیەكی ئینتقالی دەكات بۆ حیزبەكەی.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشنیمانی كوردستا”ئەمڕۆ یەكشەممە (1-3-2015) بەمیوانداری (د. فوئاد مەعسوم) سەرۆك كۆماری عێراق ‌و ئەندامی ئەنجومەنی ئەنجومەنی ناوەند، ئەنجومەنەكە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدا
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە”عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی (ی. ن، تی:” هەڤاڵێكی دێرین‌و سەركردەیەكی خۆشەویست‌و بەئەزمون كە هەمیشە چارەسەرێكی حەكیمانەی هەبووە بۆ كێشەكان، ئەمڕۆ بەشداری دەكات لەكۆوبونەوەكەماندا كە هەمیشە پشتگیری لێ دەكەین”.

هەڤاڵ عادل موراد ئومێدیشی خواست كە دكتۆر فوئاد وەك نوێنەری میللەتی كورد‌و یەكێتی سەركەوتوو بێت لەئەنجامدانی كارەكانی وەك سەرۆك كۆماری عێراق، بتوانێت ڕۆڵی كاریگەر بگێڕێت لەچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەند‌و هەرێمی كوردستان، كێشەكانی تریش كە ڕوبەڕوی عێراق بەگشتی دەبنەوە،

لەلای خۆشیەوە دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق‌ و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، وتی:”من شانازی دەكەم كە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیم”،ڕۆڵی ئەنجومەنی ناوەندیشی بەرزنرخاند‌و پشتگیری تەواوی خۆشی بۆ هەڤاڵ عادل موراد دەربڕی.

لەبارەی ئامانجی سەردانەكەشیەوە بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بەوەكرد: سەردانی سەركردەی حزب‌و لایەنە سیاسیەكان دەكات، هەروەها سەردانی پارێزگای هەڵەبجەو كەركوك‌و هەولێریش دەكات.

دەربارەی ئاڵۆزبونی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداش ئەوەی خستەڕوو: هەردولا پێویستیان بەیەكتر هەیەو دەتوانین لەڕێگەی دانوستانەوە كێشەكان چارەسەر بكەین.

لەبارەی بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشەوە، دكتۆر فوئاد مەعسوم راگەیاند، هەمو هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕو بۆئەو مەبەستەش بیرۆكەیەكی هەیە كە ئەویش بەستنی كۆنگرەیەكی ئینتقالیە،بەجۆرێك یەك ئەنجومەنی سەركردایەتی هەبێت‌و هەموو سەركردەكانی یەكێتی دەبێت لەو ئەنجومەنەدا هەڵبژێردرێن.

لەكۆتایشدا ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی داوایان كرد دكتۆر فوئاد مەعسوم وەك ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی‌و وەك كەسایەتیەكی بەئەزمون هەموو هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ لەپێناو چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی‌و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com