پۆستەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنی هەرێم دیاریكران

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان سەرۆك و جێگر و بریاردەر و سەرۆكی كارگێری ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان هەڵبژێدران.

كۆبوونەوەكە ئەمرۆ 1_3_2015 كە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسسیاران ئامادەبوون و لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا بە پێی یاسای ژمارە چواری ماددەی پێنجەم خاڵی چوارەم برگەی یەكەم پشتی بەستبوو، بەتەمەنترین ئەندام سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكەی دەكرد.
لە كۆبوونەوەكە دەرگای خۆ پاڵاوتن كرایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و جێگر و بریاردەر و سەرۆكی كارگێری هەڵبژاردن.

دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بەم شێوەیە بوو:هەندرێن محمد صالح لەپارتی بە سەرۆكی و سلێمان مستەفا حسن لە یەكێتی بە جێگر و ئیسماعیل حەمە عەلی لە یەكگرتوو بە بریاردەر و هەروەها رێزان حمەرەشید كریم لەبزووتنەوەی گۆران بە سەرۆكی كارگێری هەڵبژاردن دیاریكران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com