نوچەنێت.ههولێر:
لیژنەی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت لهپهرلهمانی كوردستان ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی ئافرەتانی هەرچوارپارچەی كوردستان دەكات.
ئەمرۆ رێكەوتی 1/3/2015 لە هۆلی لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت بەسەرۆكایەتی ئیڤار ئیبراهیم سەرۆكی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنە،پێشوازیان كرد لە( بوشرا مەحەمەد عەلی) بەرپرسی پەیوەندەكانی رێكخراوی ئافرەتانی كورد و شاندی یاوری.
لەكۆبونەوەكەدا ئێڤار ئیبراهیم ئاماژەی بەكارو چالاكیەكانی لیژنەكە كرد لەماوەی دەستبەكاربوونیان لە خۆلی 4 پەرلەمان و كاركردن لەسەر پرسی ئافرەت لە باشووری كوردستان و سەردان و دانیشتن لەگەڵ ئافرەتانی باكوور رۆژائاوا،هەروەها بەستنی گۆنگرەی ئافرەتانی كوردستان كە بریار بوو لەرۆژئاوە ببەستریت لەبەر بارودۆخی ئیستای رۆژئاوا ناتوانین ئەم ئامادەكرایە بكەین و هەولبدەین شوێنەكی گونجاو بۆی بدۆزریتەوە چونكە بۆنی گۆنگرە و كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان زۆر گرنگە لەرووی نەتەوەی و تاكی ئەم نەتەوەیە ،شایەنی باسە 2 گۆنگرەی ئافرەتانی كورد بەستراوە یەكێك لە باكوورو ئەوەی تر لە باشوو ، هەروەها ئاماژەی كرد ئێستا ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان كەیسێكمان كردۆتەوە بە پرسی ئافرەتانی شەنگال و ئەو ئافرەتانەی لە ژێر دەستی داعش دایە بەكۆیلە كراون، ئاماژەی بەوەش كرد ئیستا خەریكی پرۆژەیەكین وەك پەرلەمانی كوردستان بۆ فشار خستنە سەر لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی بەزووترین كات گۆنگرەی نەتەوەی ببەسترێت.
لای خۆشیەوە بوشرا مەحەمەد عەلی وتی دەبێت زیاترخەبات بكەین لە پێناو رۆلی ئافرەت لە ناو كۆمەلگاو لایەنەكانی سیاسی و كارگێریدا و گرینگی ئافرەت لە شەری دژی داعش كە شانبەشانی پیاوان دەجەنگن، هەروەها ئاماژەی بە گۆنگرەی نەتەوەیی و گۆنگرەی ئافرەتانی كورد و ئەم دوو گۆنگرەی بۆ قۆناغی ئێستا بەگرینگی زانرا.