نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له به‌رزاییه‌كانی سوڵتان عه‌بدوڵڵا و تل شه‌عیره‌وه له سێ قۆڵه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ش هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند و حه‌وت لاشه‌یان لێ به‌جێماوه .
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور به خه‌ندانی راگه‌یاند: “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له به‌رزاییه‌كانی سوڵتان عه‌بدوڵڵا و تل شه‌عیر له سێ قۆڵه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان”.
وتیشی: “هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌تووندی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه و گورزێكی كوشنده لێوه‌شاندوون” .
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: “فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش پشتیوانی‌یان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و له‌ڕێگای گوزی ئاسمانییه‌وه زیانی زۆریان به داعش گه‌یاند”.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه: “له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر خاڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان حه‌وت لاشه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌یان كه‌وتووه‌ته ده‌ستی پێشمه‌رگه”.